تۆمەتبارێك بەناوی "ئـ،س،ع" لەدایكبووی ساڵی 2013 بەتۆمەتی كوشتنی خوشكەكەی بەناوی "ئـ،س،ع" لە دایكبووی ساڵی 2008، گیرا.
پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردەوە، دوای ئەوەی هەواڵی برینداربوونی كەسێك بەناوی (ئـ،س،ع) لە گوندی تاسڵوجەی سەر بە سەیدسادق گەیشتە بنكەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیس، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەكان دەستیان پێ كرد.
ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، دواتر بریندارەكە لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەست دا، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە ڕێكخرا و دادوەر بڕیاری گرتنی بۆ تۆمەتبار دەركرد بەپێی مادە 405 لە یاسای سزادان.
پۆلیس دەڵێ، توانرا لە ماوەی كەمتر لە سەعاتێكدا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقەوە بگیرێت، هەروەها دەست گیرا بەسەر ئەو چەكەدا كە لە ڕووداوەكەدا تۆمەتبار بەكاری هێنابوو.