مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە عەلی عەونی دەکات

:: PM:11:04:09/02/2026 ‌

مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە عەلی عەونی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەکات، بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکییەوە.

ئەمڕۆ دووشەم، نۆی شوباتی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، پێوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ عەلی عەونی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجام دا.

لە پێوەندییەکەدا سەرۆکی حكوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی پێ گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.


وشە - پۆڵا مەحموود