نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دەروێش ئاغا دەکات

:: PM:01:57:13/02/2026 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو خاتوو تووبا عەبدولڕەحمان ئاغا دەکات و هاوخەمیی خۆی دەردەبڕێت.

ئەمڕۆ هەینی 13ی شوباتی 2026، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی خاتوو تووبا عەبدولڕەحمان ئاغا، خوشکی دەروێش ئاغا و هاوسەری سوارە محەمەدئەمین ئاغا، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاریان کرد.

سەرۆکی هەرێم لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی هاوسۆز و هاوخەمتانم، لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.



وشە - پۆڵا مەحموود