پرسەنامەیەك لە نێچیرڤان بارزانییەوە

:: PM:06:32:15/02/2026 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە. 

لە پرسەنامەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاتووە، بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولقادری برایان، سەرەخۆشی لە شێخ حسێن شێخ محەمەد لۆلانی و كەسوكاری دەكەم، هاوبەشی خەمیانم.

هەروەها دەڵێ‌، لە خوای مەزن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەییی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.



وشە - وشه‌