ئاسایشی سلێمانی تۆمەتبارێكی بە برینداری گرت

:: PM:07:07:16/02/2026 ‌
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دوای كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر باندێكی ساغكردنەوەی دراوی ساختە، بەدواداچوون و چاودێری ورد ئەنجام دەدات.

ئاسایش بڵاوی كردەوە كە ئەندامێكی باندەكە دێتە شاری سلێمانی بەمەبەستی ساغكردنەوەی بڕی 40 هەزار دۆلاری ئەمەریكی، بەگەیشتنی بۆ شاری سلێمانی هەوڵی گرتنی دەدرێت لەلایەن هێزەكانی ئاسایش، بەڵام تۆمەتبار ئامادە نەبوو خۆی ڕادەست بكات و دوای ڕووبەڕووبوونەوە بەبرینداری گیرا و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

تۆمەتبار بەمادەی  281 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسییەكەی بەردەوامە.



وشە - وشه‌