ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له
عێراق ئاشكرای كرد، له مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ واته كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر له عێراق پێنج هه‌زار و 999 حاڵه‌تی ته‌ڵاق تۆمار كراوه و له به‌رانبه‌ریشدا 27 هه‌زار و 256 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری له دادگه‌كان بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه، ئه‌مه‌یش ئاماری سه‌رجه‌م دادگه‌كانی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یه له عێراق.
به گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕێژه‌ی ته‌ڵاق و هاوسه‌رگیری له هه‌ر پارێزگه‌یه‌كی عێراق جیا له هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی پێدراوه، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه له به‌غدا به‌شی ڕه‌سافه سێ هه‌زار و 692 هاوسه‌رگیری و هه‌زار و 428 ته‌ڵاق و له كه‌رتی كه‌رخ دوو هه‌زار 969 هاوسه‌رگیری و هه‌زار و 208 ته‌ڵاق بوونی هه‌بووه، له نه‌ینه‌وا سێ هه‌زار و 57 هاوسه‌رگیری و 430 جیابوونه‌وه، دوو هه‌زار و 838 هاوسه‌رگیری و 434 جیابوونه‌وه له به‌سڕه‌یش تۆماركراون.
له بابل هه‌زار و 770 هاوسه‌رگیری به‌رانبه‌ر 126 جیابوونه‌وه، نه‌جه‌ف هه‌زار و 552 هاوسه‌رگیری به‌رانبه‌ر 255 جیابوونه‌وه، ئه‌نبار هه‌زار و 480 هاوسه‌رگیری به‌رانبه‌ر 274 جیابوونه‌وه، له كه‌ربه‌لا هه‌زار و 397 هاوسه‌رگیری و 356 جیابوونه‌وه، له كه‌ركووك هه‌زار و 300 هاوسه‌رگیری و 162 جیابوونه‌وه، له زیقاڕ هه‌زار و 222 هاوسه‌رگیری و 235 جیابوونه‌وه تۆماركراون.
ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی تریش له پارێزگه‌كانی واست و سه‌لاحه‌ین و موسه‌ننا و میسان و قادسیه و دیاله تۆماركراون و كۆی گشتی هاوسه‌رگیری گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 27 هه‌زار و جیابوونه‌وه‌یش پێنج هه‌زار و 999 حاڵه‌ت بووه.