دەسەڵاتی تەناهی لە باشووری عێراق ئەمڕۆ رای گەیاند، خاوەنی كێڵگەیەك و خێزانەكەی لە رۆژئاوای پارێزگای زیقاری باشووری عێراق، كوژراون و دواتریش تەرمەكانیان سووتێنراون. باس لەوە دەكرێ كە هۆكاری رووداوەكەیش ویستی بكوژ لە دزینی پارەكەیان بووە.
پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ چوارشەم 18ی شوبات، لەبارەی رووداوەكە زانیاریی لە لایەنی تەناهی وەرگرتووە و بڵاوی كردووەتەوە، دووشەمی رابردوو لایەنی تەناهی تەرمی سێ كەس لە خێزانێك لە نزیكی كێڵگەیەك بە كوژراوی و سووتێنراوی دۆزیوەتەوە، دوای لێكۆڵینەوەی ورد لە رووداوەكە، لە دوای 48 سەعات توانیان بگەنە بكوژ كە پاسەوانی كێڵگەكە بووە، لە دوای لێكۆڵینەوەیش دەركەوتووە هۆكارەكەی دزینی پارەكەیان بووە.
باس لەوە كراوە، كوژراوەكە كە خاوەنی كێڵگەكە بووە، خۆی و هاوسەری و منداڵێكی شیرەخۆرەیان لەلایەن پاسەوانی كێڵگەكە كوژراون، دواتریش تەرمەكانیشیانی سووتاندووە، مەبەست لە كردەكەی دزینی پارەكەیان بووە. شوێنی كێڵگەكەیش لە رۆژئاوای شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقارە.
دواتریش لایەنی تەناهی روونیان كردووەتەوە كە لێكۆڵینەوەی زیاتر لە رووداوەكە دەكرێت. بكوژ ئێستە گیراوە و بەپێی یاساكان هەڵسوكەوتی لەگەڵ دەكرێت.
د