بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردەوە كە لەسەر گلەیی و نیگەرانی هاووڵاتییان شەش تۆمەتباری ژن گیراون.
پۆلیس بە وردی رای گەیاندووە، لەسەر گلەیی و نیگەرانی هاووڵاتییان، بنكەی پۆلیسی عەربەتی سەر بە بەشی پۆلیسی ناوشار، هەستان بە گرتنی شەش تۆمەتباری ژن بەناوەكانی (ب،ق،ش) لەدایكبووی 1991، (د،ح،ت) لەدایكبووی 2003، (س، خ، ب) لەدایكبووی 2007، (ش، أ، ف) لەدایكبووی 1998، (گ، ع، س) لەدایكبووی 1993، (ب، ع، ب) لەدایكبووی 1990 لەسەر ڕێی عەربەت سلێمانی لەنزیك عەلوەی سلێمانی كە بەشێوەیەكی نەشیاو بڵاوبوونەتەوە و خەڵكیان بێزار كردووە.
ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە پەراوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخراوە و بە بریاری دادوەری لێكۆڵینەوە بەپێی مادەی 240/ یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.