لە كابینەی نۆیەمدا 454 مزگەوت دروستكراون و نۆژەنكراونەتەوە

:: PM:07:17:21/02/2026 ‌
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، لە كابینەی نۆیەمدا 454 مزگەوتی نوێ‌ دروست كراون و نۆژەن كراونەتەوە. 

ئێوارەی ئەمڕۆ 21ی شوبات، د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی، مزگەوتی "حاجی فازڵ"ی لە گەڕەكی هەولێری نوێ، كردەوە. 

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، حكوومەتی كوردستان بە دابینكردنی زەویی شایستە و ڕووبەری فراوان لەسەر نەخشە، شوێنی مزگەوتەكان نیشان دەكات و پێویستییەكانی لە ئەستۆ دەگرێت.

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، تەنیا لە ماوەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی كوردستان 454 مزگەوت دروستكراون و نۆژەنكراوەتەوە، چەندانی تریش لە شوێنی پێویست لەژێر دروستكردندان.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم