بەپێی ئامارێكی ئەنجوومەنی دادوەریی لە هەرێمی كوردستان، ساڵی رابردوو زیاتر لە 61 هەزار هاوسەرگیری تۆمار كراون، لەو ژمارەیەشیان رێپێدان بە ژنهێنانی دووەم 107 حاڵەت بووە.
ئەمڕۆ یەكشەم 22ـی شوبات، بەپێی ئامارێكی ئەنجوومەنی دادوەری لە هەرێمی كوردستان كە تێیدا هاتووە، ساڵی رابردوو 61 هەزار و 228 هاوسەرگیری تۆمار كراون، لە هەولێر 19 هەزار و 620 هاوسەرگیرین، لە سلێمانی 25 هەزار و 687 هاوسەرگیری، لە كەركووك و گەرمیان سێ هەزار و 66 هاوسەرگیری و لە دهۆك 12 هەزار و 955 هاوسەرگیری بووە.
لەبارەی رێژەی جیابوونەوەی هاوسەران تێدا هاتووە، ساڵی رابردوو 15 هەزار و 826 جیابوونەوە هەبووە، لە هەولێر 7113، لە سلێمانی 5369 جیابوونەوە، لە گەرمیان 990 جیابوونەوە و لە دهۆك 2454 جیابوونەوە تۆمار كراون.
هەرچی پێوەندیی بە رێپێدانە بە هێنانی ژنی دووەم، ساڵی رابردوو لە هەرێمی كوردستاندا 107 پیاو ژنی دووەمیان هێناوە، لە هەولێر 42، لە سلێمانی 39، لە كەركووك گەرمیان هیچ حاڵەتێك نەبووە، لە دهۆك 26 حاڵەت.