حەمید مەجید مووسا سكرتێری پێشووی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعیی عێراقی، لە شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد.
ئەمڕۆ شەموو 28ـی شوبات، حەمید مەجید مووسا ناسراو بە "ئەبو داود" سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعیی عێراق، یەكێكە لە كادرە خوێندكارەكانی حزبی شیوعیی عێراق، لە شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد.
حەمید مەجید لە كۆنفرانسی پێنجەمی كۆنفرانسی نوێبوونەوە و دیموكراسی لە ساڵی 1993 لە هەرێمی كوردستان، سەرۆكایەتیی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعیی عێراقی كردووە.
لە كۆنفرانسی شەشەمی ساڵی 1997 كە هەولێر بەڕێوە چوو، لە كۆنفرانسی حەوتەمی ساڵی 2001 لە هەولێر بەڕێوە چوو و وەك سكرتێر مایەوە.
لە كۆنفرانسی هەشتەمی ساڵی 2007 كە دوای ڕووخانی عێراق، لەسەر دەستی هێزەكانی ئەمەریكا لە بەغدا بەڕێوەچوو، دووبارە وەك سكرتێر هاتەوە هەڵبژاردن.