نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی بەهۆی كۆچی دوایی نووسەر و شاعیری كورد رەفیق سابیر بڵاو كردەوە.
لە پرسەنامەكەی نێچیرڤان بارزانی هاتووە، بۆ كۆچی دواییی شاعیری ناودار و نووسەر و ڕووناكبیری دیاری كوردستان، خوالێخۆشبوو ڕەفیق سابیر، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان ئاراستەی خێزانی و تەواوی نووسەران و ڕۆشنبیرانی كوردستان دەكەین، هاوسۆز و هاوبەشی خەمیانین.
"خوالێخۆشبوو ڕەفیق سابیر، بە كار و بەرهەمەكانی، خزمەتێكی بەرچاوی وێژە و ڕۆشنبیریی كوردی كردووە و یادی بۆ هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە. لە خودای مەزن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی خۆی شاد بكات و سەبووری و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت" لە پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان وا نووسراوە.