نێچیرڤان بارزانی پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە

:: PM:07:47:28/02/2026 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، حەمید مەجید مووسا خەباتگێڕێكی دیار و دڵسۆزی دۆزی ڕەوای گەلی عێراق و كوردستان بوو.

لە پرسەنامەكەی نێچیرڤان بارزانی هاتووە، بۆ كۆچی دواییی كەسایەتیی نیشتمانی و تێكۆشەری ناسراوی عێراق و سكرتێری پێشووتری حزبی شیووعیی عێراق و كوردستان، ڕەوانشاد حەمید مەجید مووسا، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان ئاراستەی خێزان و سەركردایەتی و ئەندامانی حزبی شیووعیی عێراق و كوردستان دەكەین و هاوبەشی خەمیانین.

ئاماژەی بەوە كردووە، حەمید مەجید مووسا خەباتگێڕێكی دیار و دڵسۆزی دۆزی ڕەوای گەلی عێراق و كوردستان بوو. لە قۆناغە سەختەكاندا ڕۆڵێكی بەرچاوی لە تێكۆشانی نیشتمانی دژی ستەمكاری و بۆ چەسپاندنی دیموكراسی و ئازادی گێڕا.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم