شێرزاد حافز پەرلەمانتاری خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان، بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
ئەمڕۆ یەكشەم یەكی ئادار، پەرلەمانتاری پێشو و ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، (شێرزاد حافز) بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
شێرزاد حافز جگە لەوەی پەرلەمانتاری خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان بوو، لە هەمان كاتدا چەند بەرپرسیاریەتییەكیشی هەبووە لەوانە لە ساڵی 2001 قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بوو، هەروەها لە ساڵی 2005دا سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بوو.