گولە هاوەنێك تەقییەوە و گەنجێك گیانی لە دەست دا

:: PM:01:42:07/03/2026 ‌

لە سنووری ناحیەی هەڵشۆ سەر بە قەزای قەڵادزێی ئیدارەی ڕاپەڕین، گولە هاوەنێك بە گەنجێكدا تەقییەوە و گەنجەكە ڕاستەوخۆ گیانی لەدەست دا.

ئەمڕۆ شەموو حەوتی ئادار، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" گەنجێكی / 15 ساڵ/ـی خەڵكی گوندی بادینباڵی سەر بە ناحیەی هەڵشۆ دەستكاریی گولە هاوەنێكی پاشماوەی جەنگی كردووە و پێیدا تەقیووەتەوە و ڕاستەوخۆ بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی.

ئەوەش زانراوە، دوای ئەوەی تەرمەكەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و رێكارەكان تەواو كران و پاشان، ڕادەستی كەسوكارەكەی كرایەوە.

ئەو كەسەی بەر مین كەوتووە ناوی ئەمیر خدرە و خەڵكی سنوورەكەیە.

ئەوە لە كاتێكە ئەو سنوورە بەهۆی شەڕی ئێران و عێراق مینڕێژكراوە و ساڵانە هاووڵاتییان لە كاتی كۆكردنەوەی گیا بەهارییەكان دەبنە قوربانی.



وشە - رامیار جەواد