مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە هەولێر، بەشداری لە پرسەی كۆچكردوو شێخ حوسێن شێخ مستەفا، برای شێخ جەعفەر شێخ مستەفای جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد و پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی پێ گەیاند.
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سوپاسی بەشداری و هاوخەمیی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد.