ئەمڕۆ پێنجشەم 12ی ئاداری 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشی بۆ کۆچی دواییی کەسایەتی و سیاسەتمەداری ناسراوی کورد ساڵح موسلیم بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەیدا سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە، کەسوکار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو کرد و ڕای گەیاند کە لەم خەمەدا هاوبەشی خەمیانە.
لە کۆتایی پرسەنامەکەیدا، مەسروور بارزانی لە خوای مەزن داواکار بوو گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.