پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی ساڵح موسلیم

:: PM:01:59:12/03/2026 ‌
سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی ساڵح موسلیم پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، پرسە و  سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری دەكەم و لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

ئەمڕۆ پێنجشەم 12ی ئادار، سەرۆك مەسعوود بارزانی بۆ كۆچی دوایی خواڵێخۆشبوو ساڵح موسلیم، پەیامێكی هاوخەمی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس بڵاو كردەوە:

لە دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی؛ بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ساڵح موسلیمدا هاتووە، پرسە و  سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری دەكەم و لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.



وشە - رامیار جەواد