بۆمبێك تەقییەوە و پۆلیسێك گیانی لە دەست دا

:: AM:09:34:25/03/2026 ‌
بەیانی ئەمڕۆ بۆمبێك لە قەزای داقووق تەقییەوە، بەو هۆیەوە پۆلیسێكی كورد گیانی لە دەست دا و یەكێكی تریش بریندار بووە.

ئەمڕۆ چوارشەم 25ـی ئادار، بەكر حەسەن چالاك لە داقووق، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە قەزای داقووق و لە بەردەم ماڵی بەرپرسێكی حەشدی شەعبی بەناوی عەلی جەعفەر بۆمبێك دانراوە.

ئاماژەی بەوەش كرد، دوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیس و دەزگا تەناهییەكان، هاتوون بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر بۆمبەكە و هەڵگرتنەوەی، كەچی پێیاندا تەقیوەتەوە، لە ئەنجامدا ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبی و دوو پۆلیس و كارمەندێكی شارەوانیدا بەركەوتوون.

ئاماژەی بەوەش كرد، یەكێك لە پۆلیسەكان بەناوی مەهدی سەباح كە كوردی كاكەیی داقووقە و پۆلیسی فریاكەوتنی گرێبەستە شەهید بووە، ئەو بەرپرسەی حەشد و پۆلیسێكی تر و كارمەندەكەی شارەوانی بریندارن.



وشە - رامیار جەواد