گەنجێك ئاو بردی

:: PM:12:55:26/03/2026 ‌
بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە سنووری كەركووك، گەنجێك ئاو دەیبات و تا ئێستە چارەنووسی نادیارە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 26ـی ئادار، پەیامنێرمان لە كەرووك پێی راگەیاندین، بارانبارینی شەوی رابردوو تا ئەمڕۆ، وایكردووە ئاستی ئاوی چۆم و رووبارەكان بەرز ببێتەوە.

زیاتر گوتی، پێشی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی (تەرجیل) لە شارەدێی (لەیلان)ی سنووری كەركووك، لافاو گەنجێكی بە ماتۆرسكیلەكەیەوە برد.

باسی لەوەش كرد، تا ئێستە چارەنووسی ئەو گەنجە نادیارە و خەڵكی بەدوای دەگەڕێن و تیمەكانی حكوومیشی لێ‌ ئاگادار كراونەتەوە.



وشە - رامیار جەواد