مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە هیوا جەوهەر گەڵاڵی كرد بۆ كۆچی دوایی جەوهەر قەهار گەڵاڵی باوكی، كەسایەتیی نیشتمانپەروەری هەولێر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان.
سەرۆكی حكوومەت سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی كۆچكردوو بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە تێكۆشەرەیان ببەخشێت.