سەرۆكی بارزانی بۆ شەهیدبوونی وەیسی ئاخری پێشمەرگە، سەرەخۆشی لە كەسوكاری دەكات كە دوێنێ ئێوارە لە نەخۆشخانەدا گیانی سپارد.
ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی نیسان، سەرۆك مەسعوود بارزانی لە ڕێگەی پێوەندیی تەلەفۆنییەوە، پرسە و هاوخەمیی خۆی بە باوكی پێشمەرگەی قارەمان شەهید (وەیسی ئاخر سەعید شێروانی) و خێزان و كەسوكاری ڕاگەیاند.
شەهید وەیسی ئاخر سەعید شێروانی یەكێك بوو لە بریندارانی هێرشی مووشەكەكانی ئێران بۆ سەر بارەگایەكی پێشمەرگە لە دەڤەری سۆران، كە دوێنێ لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەكانیەوە كۆتایی بە ژیانی هات و شەهید بوو.