باندێكی دزی لە هەولێر گیران

:: PM:07:33:12/04/2026 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر باندێكی دزی لە شارەكەدا گرت كە هەڵیانكوتابووە سەر نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو. 

لە راگەیەنراوێكی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر باندێكی دزی بە ناوەكانی (م،ب،ع) و (س،م،ب) و (ع،م،أ) و (ع،م،أ) گیران كە  تۆمەتبارانی ناو هاتوو هەڵسابوون بە ڕێگری كردن و هەڵكوتانە سەر هاووڵاتییەك كە نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوی هەیە.

ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە دوای چاودێری هاووڵاتییەكە لە لایەن تۆمەتبارەكانەوە، لەكاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە ڕێگریان لێ كردووە و لە ژێر هەڕەشەی بەكارهێنانی چەك هەوڵیان داوە پارەكانی لێ وەربگرن، بەڵام دەست بەجێ لە لایەن هێزەكان گیراون.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم