پەرلەمانتارێكی عێراق لە بەغدا بە هۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە، تەقە لە خەسووی دەكات و برینداری دەكات، پۆلیسیش لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكات.
ئەمڕۆ سێشەم 14ی نیسان،
میدیای عێراقی بڵاوی كردووەتەوە، كەسێك كە لەم خولەدا پەرلەمانتارە، لەگەڵ ژنەكەی دەبێتە كێشەیان و دواتر كێشەكە گەورەتر دەبێت.
ماڵپەڕی شەفەق نیوز لە سەرچاوەیەكی تەناهی ئاشكرای كردووە، پەرلەمانتارەكە لەگەڵ ژنی بووەتە كێشەیان و دواتر ماڵی خەزووری پێیان زانیوە و كێشەكە گەورە بووە. پەرلەمانتارەكە تەقەی لە خەسووی كردووە و برینداری كردووە و خەسووەكەی رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێ كردووە.
ماڵپەڕەكان بێ ئەوەی ناوی پەرلەمانتارەكە و هۆكاری كێشەكە ئاشكرا بكەن، باس لەوە دەكەن رووداوەكە لە ناوچەی حارسیەی بەغدا بووە.