بەپێی گوتەی سەرچاوەیەكی تەناهی لە پارێزگای بەغدا، ئەمڕۆ گەنجێك لە باكوری شارەكە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێ كردووە.
پێگەی
"شەفەق نیوز" ئەمڕۆ دووشەم 20ی نیسان بڵاوی كردووەتەوە، سەرچاوەیەكی تەناهی لە بەغدای پایتەختی عێراق رای گەیاند، گەنجێك لەسەر بەرزترین پردی شاری بەغدا، خۆی فڕێ داوەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە. تا ئێستە بە روونی دیار نییە هۆكاری خۆكوشتنەكە چی بووە و لیكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێ كردووە.
سەرچاوە تەناهییەكە ئەوەشی گوت كە هێزێكی تەناهی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە، تەرمی گەنجەكەیان بۆ پزیشكی داد گواستووەتەوە.
دۆخی خراپی دەروونی و تەناهی و ئابووری لەلایەك و دواكەوتوویی بەشێكی زۆری كۆمەڵگە و هاوكات داونەریتە كۆمەڵایەتییەكان لەلایەكی تر، هۆكارگەلێكن بۆ دیاردەی خۆكوشتن لە عێراقدا، بۆیە خۆكوشتن لەو وڵاتە بووەتە دیاردە و بەتایبەتی بەغدا زۆرترین ژمارەی ئەو رووداوانەی تێدا روو دەدەن، بەڵام بەراورد بە هەرێمی كوردستان، ئەو رووداوانە زۆر كەم بوونەتەوە و لە ئاستی دەگمەندایە.