تەقینەوەیەك رووی دا و هاووڵاتییەك گیانی لە دەست دا

:: PM:02:18:23/04/2026 ‌
لە كەركووك بەهۆی تەقینەوەی تانكەرێكەوە كەسێك گیانی لە دەست دا، ئەوەیش دوای ئەوەی دوو كەس سەرقاڵی لەحیمكردنی تانكیی تانكەرەكە بوون.

ئەمڕۆ پێنجشەم 23ـی نیسان، لە ئەنجامی تەقینەوەی تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی لە ناوچەی پیشەسازیی شاری كەركووك، رووداوێكی دڵتەزێن كەوتەوە و بووە هۆی گیان لەدەستدانی كەسێك و برینداربوونی كەسێكی تر.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، ڕووداوەكە لە كاتێكدا رووی داوە كە دوو كەسەكە سەرقاڵی چاككردنەوە و لەحیمكردنی تانكەرەكە بوونە. 

ئەوەیش زانراوە، بەهۆی هەڵمی سووتەمەنیی ناو تانكەرەكە یان پاشماوەی مادە گڕگرتووەكان، تانكەرەكە تەقیوەتەوە.

ئەوە لە كاتێكدایە بەهۆی ئەو جۆرە لەحیمە لە ماوەی پێشتریشدا چەندان رووداوی تری لەم شێوەیە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان هەبووە.



وشە - رامیار جەواد