كۆمیسه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كرد، كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگ دژی ئێران تا ئێسته، ڕژێمی تاران به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 21 كه‌سی له سێداره داوه و زیاتر له چوار هه‌زار كه‌سیشی به تۆمه‌تی شێواندنی دۆخی ته‌ناهی وڵات گرتووه و خستوویه‌تییه گرتووخانه‌كانه‌وه.
فۆلكه‌ر تورك كۆمیسه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆ
گوتی، له دوو مانگی ڕابردوو واته له‌و كاته‌ی جه‌نگ دژی ئێران ده‌ستی پێكرد تا ئێسته، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 10 كه‌س به تۆمه‌تی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی یه‌ك كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ له سێداره‌دران و زیاتر له 10 كه‌سی تریش به تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی گشتی و پێوه‌ندییان به هێزه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری ڕژێم و سیخوڕ و هه‌واڵگری ئیسرائیل له‌سێداره داوه.
زیاتر گوتی، كه هه‌ست به سه‌رسوڕمان ده‌كه‌م، كه سه‌ره‌ڕای لێكه‌وته خراپه‌كانی جه‌نگ، به‌ڵام تا ئێسته‌یش تاران به‌رده‌وامه له پێشێلكردنی مافی خه‌ڵكی سڤیل له ئێران، به ڕێگه‌ی زۆر توند و وه‌حشیگه‌رانه.
تورك داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران كرد، ته‌واوی فه‌رمانی له سێداره‌دانه‌كان بوه‌ستێنن و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی چیتر سزای له‌سێداره‌دانیش بۆ خه‌ڵك ده‌رمه‌كه‌ن و گه‌ره‌نتی ته‌واوی ڕێوشوێنی یاسایی و دادگه‌ییكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی خه‌ڵك بكه‌ن، هاوكات پێویسته له‌سه‌ر تاران ده‌سبه‌جێ ته‌واوی گیراوانی بێ‌تاوان ئازاد بكات.
له مانگی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ كاتێك خۆپێشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان ته‌واوی ئێرانیان گرتبووه‌وه، هێزه‌كانی ڕژێم ده‌ستیان له خه‌ڵك نه‌پاراست و ده‌ستڕێژی گولـله‌یان لێ‌كردن ئه‌مه‌یش به ده‌یان هه‌زار كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه و به ده‌یان هه‌زاری تریشیان گیران و خرانه گرتووخانه‌وه و تا ئێسته‌یش چاره‌نووسیان دیار نییه.