ئەو ژن و پیاوەی سلێمانی كە ئازاری جەستەیی دوو منداڵی خۆیان دابوو گیران

:: PM:06:35:05/05/2026 ‌
لە سلێمانی ژن و پیاوێك ئازاری جەستەیی دوو منداڵی خۆیان دەدەن كە تەمەنی یەكێكیان /هەشت ساڵان/ و ئەوەی تریان تەمەنی/چوارساڵانە/.

پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردەوە، دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس ئاگەداركرانەوە كە ژن و پیاوێك ئازاری منداڵەكانیان دەدەن، دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون دەستبەجێ بڕیاری دادوەر وەرگیراو پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە ڕێكخرا.

ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و باوكی منداڵەكان و ژنەكەیان گرت بەناوی تۆمەتبار (ع،م،م) لەدایكبووی 1992 و ژنەكە بەناوی تۆمەتبار (س،س،ع) لەدایكبووی 2001، كە هاوكات باوەژنی منداڵەكانە و بە رەگەز عەرەبن و تۆمەتبارن بە لێدان و ئازارگەیاندن بە منداڵەكان.

باس لەوەیش كراوە، باوكی منداڵەكان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 29 لە یاسای چاودێریی نەوجەوانان ڕاگیراوە، ژنەكە بە دەستەبەری دارایی ئازادكراوە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە. 

لەبارەی چارەنووسی منداڵەكانیش ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانە، ئێستە منداڵەكان بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە سپێردراون بە خانەی بێ سەرپەرشتان.


وشە - وشه‌