ئەمڕۆ هەینی 15ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعوود بارزانی لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی مامۆستا مومتاز حەیدەری کرد، بەبۆنەی کۆچی دوایی (کاروان)ی کوڕییەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، "ەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (کاروان)ـی کوڕتانم پێ گەییشت، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە و کەسوکارتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
هەروەها سەرۆک بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا ڕای گەیاندووە، لە خودای مەزن داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.