نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو ئەحمەد دەشتی دەكات

:: PM:05:39:27/05/2026 ‌
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەحمەد دەشتی دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەم 27ـی ئایار، لە پەیامێكی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاتووە، بۆ كۆچی دواییی تێكۆشەر و پێشمەرگەی دێرینی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، نووسەر و بێژەری دێرینی ڕادیۆی دەنگی كوردستان، خوالێخۆشبوو (ئەحمەد دەشتی)، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری بەڕێزیان و هاوڕێیانی دەكەم، هاوخەمیانم.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت، خوالێخۆشبوو ئەحمەد دەشتی، تێكۆشەرێكی دڵسۆز بوو، خزمەتێكی زۆری بە گەل و وڵاتەكەی كرد. لە خوای مەزن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.




وشە - رامیار جەواد