بۆ كۆچی دوایی مامۆستا ئەحمەد دەشتی، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، نووسەر و شاعیری نیشتیمانپەروەر و هەڵگری مەدالیای بارزانی، سەرۆك بارزانی پەیامێكی هاوخەمیی ئاڕاستەی كەسوكاری كرد.
دەقی پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی و تێكۆشەری گەلەكەمان و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و نووسەر و شاعیری نیشتیمانپەروەر و هەڵگری مەدالیای بارزانی مامۆستا (ئەحمەد دەشتی)ـیم پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە و كەسوكار و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو ئەحمەد دەشتی و هەموو تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەرانی كوردستان دەكەم و هاوبەشی خەمیانم.
لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مەسعود بارزانی