چالاكوانانی مافی مرۆڤ لە ئەفغانستان لەبارەی بارودۆخی خراپی ژنان و منداڵان لە ناو حكوومەتەكەی تاڵیبان ڕاپۆرتێكیان بڵاو كردووەتەوە و هۆشداری دەدەن.
بەپێی ڕاپۆرتەكان، لە ئەفغانستان تەنیا لە ماوەی یەك مانگدا، شەپۆلێكی خوێناوی لە توندوتیژی ڕوویداوە كە تێیدا لانی كەم ٢٠ ژن و شەش منداڵ كوژراون.
لەم مانگەدا ڕۆژنامەنووسان و پەیامنێرانی ناوخۆیی توانیویانە بەشێك لەم تاوان و كوشتنە سیستماتیكانە تۆمار و بڵاو بكەن، بەڵام لە زۆربەی ویلایەتەكاندا لەگەڵ سانسۆری توند، هەڕەشە و گوشاری دەزگا پۆلیسییەكان ڕووبەڕوو بوونەتەوە، ئەمەش وایكردووە كە تەنیا بەشێكی زۆر بچووك لە ڕاستییە تاڵەكانی ناو ئەفغانستان بگاتە میدیاكان و جیهانی دەرەوە.
تەنانەت لە هەندێك ناوچەدا، خێزانەكان خۆیان هەوڵ دەدەن كوشتنی كچ و ژنەكانیان بشارنەوە تا ڕێگری لە پڕوپاگەندەی كۆمەڵایەتی بكەن.