بەیانی ئەمڕۆ یەكەم حاجی كورد دوای تەواوبوونی سەرجەم رێوڕەسمەكان، لە شاری مەدینە كۆچی دوایی كرد.
ئەمڕۆ دووشەم یەكی حوزەیران، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" حاجییەكی سنووری پارێزگای دهۆك دوای نوێژی بەیانی كۆچی دوایی كرد.
ئەوەیش زانراوە، ئەو حاجییە ناوی "ئەحمەد محەمەد سەعید نووری بریفكانی"یە، لە شاری مەدینەی سعوودیە دوای بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج گیانی لە دەست داوە.
ئەوە لە كاتێكدایە ئەمساڵ تا دوێنێ لە فەریزەی حەج 162 حاجی كۆچی دواییان كردبوو كە دوانیان عێراقی بوون.
هەرێمی كوردستان ئەمساڵ پێنج هەزار و 120 حاجیی هەبووە، بڕیار بوو رۆژی پێنجشەم دەست بە گەڕانەوە بكەن.