پرسەنامەی نێچیرڤان بارزانی بۆ كۆچی دوایی هەڵكەوت عەزیز

:: PM:06:01:08/06/2026 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی هەڵكەوت عەزیز پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو، بڵاو كردەوە. 

لە پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی هاتووە، بۆ كۆچی دواییی میدیاكار و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیاییی ڕووداو لە بەغدا، خوالێخۆشبوو هەڵكەوت عەزیز، كە بەداخەوە بەهۆی ڕووداوێكی دڵتەزێنی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا، سەرەخۆشی لە ماڵبات و كەسوكار و هاوكارانی دەكەم.
 
"خوالێخۆشبوو هەڵكەوت عەزیز، پەیامنێرێكی لێهاتوو، دڵسۆز و چالاك بوو، كە خزمەتێكی زۆری بە بواری میدیا كرد. لە خوای مەزن داواكارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت" سەرۆكی هەرێمی كوردستان وای نووسیوە.


وشە - وشه‌