مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بۆ كۆچی دوایی هەڵكەوت عەزیز پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو، پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە.
لە پەیامەكەی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان هاتووە، بە داخێكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵكەوت عەزیز ، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە بەغدام بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە هاوكارەكانی و كەسوكار و ماڵباتەكەی دەكەم و هاوخەمیانم، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.