سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەك ئاراستەی سەرۆكی بەرەی توركمانی و پارێزگاری كەركووك دەكات.
ئەمڕۆ شەموو 13ـی حوزەیران، لە پرسەنامەیەكی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاتووە، بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبووی باوكیان، سەرەخۆشی لە محەمەد سەمعان ئاغا سەرۆكی بەرەی توركمانی و پارێزگاری كەركووك و بنەماڵە و كەسوكاریان دەكەم، هاوسۆز و هاوخەمیانم.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە خوای مەزن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.