مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ڕۆژنامەنووس هێمن لهۆنی، ڕاوێژكاری سەرۆكی حكوومەت و بەرپرسی ئۆفیسی دەستپێشخەری كرد بۆ كۆچی دوایی مامۆستا حوسێن محەمەد بەهائەدینی باوكی.
سەرۆكی حكوومەت پرسە و هاوخەمیی خۆی پێ گەیاند و هیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەكەیان ببەخشێت.
هێمن لهۆنی بە ناوی خۆی و ماڵباتەكەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پێوەندی و هاوخەمیی سەرۆكی حكوومەت دەربڕی.