له ئه‌نجامی هێرشێكی ده‌سته‌ویه‌خه به چه‌قۆ له‌لایه‌ن پیاوێكه‌وه له نزیك مزگه‌وتێك له شاری ئێدنبره‌ی به‌ریتانیا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج كه‌س برینداربوو.
تۆڕی بی بی سی بڵاوی كرده‌وه، كه سه‌عات هه‌شت و 50 خوله‌كی ئێواره به كاتی
به‌ریتانیا، پۆلیس ئاگه‌داركردنه‌وه‌یه‌كی پێگه‌یشت كه له ئه‌نجامی هێرشێك له نزیك مزگه‌وتی ڕۆژئاوای ئێدنبه‌ر ئه‌نجام دراوه و برینداریشی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌و پیاوه كه ته‌مه‌نی 36 ساڵ بووه، به‌شی سه‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌ی ڕووت بووه و په‌لاماری خه‌ڵكی داوه و پێنج كه‌سی بریندار كردووه، هاوكات زیانی مادی زۆری به ئۆتۆمبێله‌كان و وێستگه‌ی سووته‌مه‌نی و دووكانێك و شكاندنی ده‌رگه‌ی خواردنگه‌یه‌كی پیتزا گه‌یاندووه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی پۆلیس بڵاوی كردووه‌ته‌وه، قوربانیان و بریندارانی ئه‌و هێرشه ته‌مه‌نیان له نێوان 22 تا 39 ساڵان بووه و ژیانیان مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر نییه و سه‌رجه‌میان گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ ده‌كرێت.