سەرچاوەیەكی تەناهی لە پارێزگای سەڵاحەدین ئەمڕۆ رای گەیاند، بەپێی وەرگرتنی زانیارییەكان لە رووداوەكە، پۆلیس تەرمی دوو ئافرەتیان لەناو ماڵەكەی خۆیاندا دۆزیوەتەوە، رووداوەكە لە دۆخێكی نادیاردایە و لێكۆڵینەوەی رژد بۆ زانینی هۆكاری مردنەكەیان دەكرێت.
سەرچاوە تەناهییەكە بۆ پێگەی "
شەفەق نیوز" رای گەیاند، دۆزینەوەی تەرمی ئەو دوو ئافرەتە لەناو ماڵەكەیان، لە گەڕەكی "ئەلبو عجیل" لە رۆژهەڵاتی شاری تكریت ناوەندی پارێزگای سەڵاحەدین بووە. كاتێك پۆلیسی شارەكە ئاگادار كراوە بە بوونی رووداوەكە، دەستبەجێ گەیشتە شوێنەكە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە لەبارەی هۆكارەكەی كردووە، بەڵام تا ئێستە روون نییە ئایا رووداوەكە تاوانكاری بووە یان هۆكارێكی تر، بۆیە لێكۆڵینەوەی زیاتر لە رووداوەكە دەكرێت.
سەرچاوەكە ئەوەشی گوت، پۆلیس تەرمی هەردوو ئافرەتەكەیان بۆ نەخۆشخانە و پزیشكی داد گواستووەتەوە تا لەوێش هۆكاری مردنەكەیان ئاشكرا بكرێت.
ئاماژەی داوە كە تا ئێستە و بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، پۆلیس هیچی وای دەست نەكەوتووە تا هۆكاری رووداوەكە روون بێت، بۆیە رووداوەكە لە دۆخێكی نادیاردا ماوەتەوە. هاوكات لایەنی پێوەندیدار چاوەڕێی راپۆرتی هونەری و تەندروستین و چاوەڕێ دەكرێ لە دوای تەواوی لێكۆڵینەوەكان، هۆكارەكەی ئاشكرا بكرێت.