42 تاوانبار لە گەرمیان گیران

:: PM:02:47:24/06/2026 ‌
پۆلیسی گەرمیان بڵاوی كردەوە كە لە ماوەی 45 ڕۆژی ڕابردوودا، 42 تاوانبار بە تاوانی جۆراوجۆر گیراون و ددانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە. 

وەك پۆلیس ئاماژەی بۆ كردووە، تاوانەكان بریتیی بوون لە دزی و تەقەكردن بەسەر دادگا، هەڵكوتانە سەر ماڵ و سامانی هاووڵاتییان و كڕین و فرۆشتنی مادەی هۆشبەر.

جیا لەوەیش دوو گرووپی تاوانكار كە لە بەكارهێنان و فرۆشتنی مادەی هۆشبەر بەشدار بوون، گیراون.

بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان دڵنیایی بە هاووڵاتییان دەدات كە شەو و ڕۆژ لە پێناو پاراستنی دۆخی تەناهی و ئاسایشی ناوچەكەدا لە ئەركدان، هەروەك سوپاسی هاووڵاتییانی دەڤەرەكەی كرد بۆ هاوكاری و پشتیوانیان لە هێزە تەناهییەكان، داوای لێ كردن بەردەوام بن لە هاوئاهەنگی و ڕاگەیاندنی هەر جووڵەیەكی گومانلێكراو بۆ گرتنی تاوانباران.



وشە - وشه‌