ئەمڕۆ چوارشەم 24ی حوزەیرانی 2026، عەبدولەتیف ئەحمەد ناسراو بە عەبدوللەتیف سەلەفی، لە پەیامێکدا سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە باس لە دوورخستنەوەی دەکەن، و ڕای گەیاند کە ئەو بابەتە تەنیا بۆ بەدەستهێنانی کارلێکە لە سۆشیال میدیا.
لە پەیامەکەیدا کە لەژێر ناونیشانی "پەیامی متمانە بە خوا بوون و خۆڕاگری" بڵاوی کردووەتەوە، هاتووە "دەنگۆکانی دوورخستنەوەم سەرلەبەری درۆن، و تەنیا بازرگانییە بە ترێندەکانەوە و زیادکردنی ئەکتیڤە."
ناوبراو سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کردووە کە خۆڕاگر بوون و نەکەوتوونەتە دوای ئەو قسانەی کە بە "فیتنەگێڕان" وەسفی کردوون، بەتایبەتی سوپاسی ئەوانەی کردووە کە نزای خێر و قسەی خێریان بۆ کردووە.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، عەبدولەتیف سەلەفی دڵنیایی بە خەڵک داوە کە بەپشتیوانیی خوا بەردەوام دەبن لەسەر بانگەوازییەکەیان، هەروەها دووپاتی کردەوە و گوتی، پێگەی من لەلای خوایە نەک لای ناحەزانم، و یەقینم هەیە کە خوای گەورە حەقمان دەسەنێتەوە.