گرتنی دوو بازرگان و دەستبەسەرداگرتنی هەزاران حەبی هۆشبەر

:: PM:02:56:27/06/2026 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی ئەمڕۆ رای گەیاند، هێزەكانیان توانیویانە لە دوو چالاكیی جیاوازدا دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر بگرن، هاوكات دەست بەسەر هەزاران حەبی هۆشبەردا بگرن، ئەویش لە پارێزگاكانی بەغدا و دیالە بووە.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ شەموو 27ی حوزەیران بڵاوی كردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی لە بەیاننامەیەكدا روونی كردووەتەوە، گرتنی ئەو دوو بازرگانەی مادەی هۆشبەر لە دوو چالاكیی جیاواز و لە هەردوو پارێزگای بەغدا و دیالەدا بووە، لەگەڵ گرتنی یەك لەو بازرگاكانە توانراوە حەوت هەزار دەنگ حەبی هۆشبەر بێتە گرتن.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە دراوە كە مەفرەزەكانی هەواڵگریی سەربازیی سەربە فیرقەی پێنج، لە پارێزگای ئەنباردا بازرگانێكی هۆشبەر بگرن، لەگەڵ گرتنیدا توانراوە دەست بەسەر حەوت هەزار دەنگ حەبی هۆشبەر بگرن كە ئامادە كرابوو بۆ بڵاوكردنەوەی و فرۆشتنی. لە چالاكیی دووەمدا مەفرەزەكانی هەواڵگریی لە فیرقەی شەش، توانیان لە بەغدا بازرگانێكی هۆشبەر كە داواكراوە بگرن، ئەویش بەپێی مادەی 28ی هۆشبەر.

دواتریش بەیاننامەكە دووپاتی كردووەتەوە، هەردوو چالاكییەكە بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان بووە و ماوەیەكی زۆریش بووە كە چاودێریی كرابوون. هەردوو بازرگان و ئەو مادە هۆشبەرەی دەستیان بەسەردا گیراوە، بەپێی رێوشوێنە یاساییەكان هەڵسوكەوتنیان لەگەڵ دەكرێت.
 


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د