بە تۆمەتی قۆڵبڕین مەلایەك لە گەرمیان گیرا

:: PM:03:57:29/06/2026 ‌
‎كەسێك كە خۆی بە شارەزای ئاینیی دەناسێنێت لە كەلار، بەتۆمەتی "قۆڵبڕین" بەبڕیاری دادوەر رادەگیرێت، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیانیش وردەكاریی بابەتەكە دەخاتە ڕوو.

‎كەسێك كە خۆی بە شارەزای ئاینیی دەناسێت لە كەلار، بەفەرمانی دادوەر راگیراوە، بەتۆمەتی "قۆڵبڕین" و بەپێی مادەی  456 لە یاسای سزادانی عێراقی.

‎عەقید سۆران محەمەد غەریب گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، بە "وشە"ی راگەیاند، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی كەلار ئەو كەسە راگیراوە، بەتۆمەتی ئەوەی گرێبەستی هاوسەرگیریی بۆ ژن و پیاوێك كردووە كە بەپێی شەرع بۆ یەك نابن و لە یەكتر حەرام كراون.

‎زیاتر گوتی، دوو كەسەكە هاوسەری یەكتر بوون و پیاوەكە سێ تەڵاقی خواردووە و كەیسەكەیان بۆ ماوەی دوو ساڵە لە دادگایە، ئێستە كەسەكەش كە خۆی بە شارەزای ئاینی دەناسێنێت، بە تۆمەتی ئەوە راگیراوە كە تەڵاقەكەی چاك كردووەتەوە لە بەرانبەر وەرگرتنی بڕێك پارەدا، لە كاتێكدا كارەكە پێچەوانەی شەرع و یاسا بووە و ئەو كەسەش لەلای دادوەر گوتوویەتی، پیشەی من مامۆساتایە و گرێبەستم.

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕوونیشی كردەوە كە بە فەرمانی دادوەر مەلاكە راگیراوە.

گەرمیان/ ئاری سەعدوڵا 



وشە - وشه‌