هاككەرەكەی رەواندز گیرا

:: PM:06:19:29/06/2026 ‌
بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران/ بەشی ئاسایشی رەواندز كەسێكی بە تۆمەتی دروستكردنی پەیج و بڵاوكردنەوەی وێنەی نەشیاو گرت. 

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، ماوەی چەند ساڵێكە چەند ئەكاونتێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان "فەیسبووك، ئینستاگرام و تیكتۆك" بە ناو و ناونیشانی دیاریكراو لە سنووری رەواندز، بەشێوەیەكی بەربڵاو وێنە و ڤیدیۆ و نووسینی نەشیاویان بڵاو دەكردەوە و تەشهیریان بە خەڵك دەكرد.

"لەسەر بنەمای كۆكردنەوەی زانیاریی ورد و وەرگرتنی سكاڵای یاسایی چەند هاووڵاتییەك، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی رەواندز، لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی رەواندز و بەدەستهێنانی بەڵگەی پێویست، توانیان تۆمەتبارێك بە ناوی (ع.ح.خ) بگرن" ئاسایش وای نووسیوە. 

دووپات كراوەتەوە كە دوای لێكۆڵینەوەی ورد لەگەڵ ناوبراو ددانی بە تاوانەكانیدا نا، كە بریتیی بوون لە دەستبەسەرداگرتن و بەكارهێنانی ئەكاونتی هاووڵاتییان بە ئارەزووی خۆی.


وشە - وشه‌