كەیسی مەلا لەتیف سەلەفی رەوانەی دادگا كرا

:: PM:02:47:05/07/2026 ‌
بەگوێرەی نووسراوێكی فەرمیی زانكۆ سلێمانی كە ئەمڕۆ بڵاو كراوەتەوە، كەیسی مەلا لەتیف سەلەفی ئاراستەی دادگا و داواكاری گشتیی كراوە بۆ بڕیاردان لەبارەیەوە. 

لە نووسراوەكەدا كە واژووی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لەسەرە هاتووە، بۆ گەیشتن بە زانیاری و راستیی زیاتر لەسەر تۆمارە دەنگییەكانی مەلا عەبدولەتیف ئەحمەد مامۆستا لە كۆلێژی زانستە ئیسلامییەكان، دوا بەدوای پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە و بڵاوكردنەوەی ئەنجامەكانی كە لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پەسند كرا، لەبەر هەبوونی رەگەزی سزایی لە وەزیفەی گشتیدا، رێككاری یاسایی بەرانبەری بگیرێتەبەر. 

كەیسی مەلا لەتیف ئەوەبوو كە ژمارەیەك تۆماری دەنگی لەگەڵ كچە قوتابییەكی لێ‌ بڵاو كرایەوە كە دەستدرێژیی كردبووە سەری، دوای ئەوە وەزیری خوێندنی باڵا بڕیاری دوورخستنەوەی لە زانكۆ دا، ئێستەیش داوا دەكرێت داواكاری گشتیی لەوبارەیەوە بڕیار بدات. 





وشە - وشه‌