نەوەی نوێ‌: هەر دەستخۆشییەك بۆ شاسوار بنووسە هەزار دینار وەردەگریت

:: PM:02:59:06/07/2026 ‌
لەناو نەوەی نوێ‌ ئابڕووچوونێكی تر ئاشكرا دەبێت، ئەویش دروستكردنی تۆڕێكی سۆشیال میدیایە و پێدانی پارەیە بۆ نووسینی كۆمێنت.

نامەی ئەندامێكی خۆبەخشی نەوەی نوێ بڵاو بووەتەوە و تێیدا هاتووە، من ئەندامی نەوەی نوێم لە زۆنی یەكم لەلای لاڤەخان، (لاڤە خان گوتوویەتی ئەدی بكە بۆ ئەوەی ئاگاتان لە یەك بێت) بۆ ئەوەی ئاگامان لە پۆستی یەك بێت، شێری بكەین و بڵاوی بكەینەوە، بۆیە هەر ئەندامێكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ 15 ئەكاوتنی فەیكی هەیە.

ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەگەر كوڕێك 15 ئەكاونتی هەبێت، دەبێت هەر 15 ئەكاونتەكە بەناوی كچەوە دابنێت، ئەگەر كچێك 15 ئەكاونتی هەبێت، دەبێت بەناوی كوڕەوە دایبنێت.

روونی كردووەتەوە، بۆ هەر ئەكاونتێك و كۆمێنتێك هەزار دینار وەردەگرێت و دەبێت بە لیستێك دەچێتە بەردەم (فارووق غەفوور) بەرپرسی ئۆفیسی نەوەی نوێ، ئەگەر كۆمێنت نەنووسێ، هەزار دینارەكە وەرناگرێت كە مانگانە دەكاتە 15 هەزار دینار.
 
كە لینكی پۆستەكان بەم شێوەیە دەنێرن..
١/هەر پۆستێك هی شاسوار عەبدولواحید و نەوەی نوێ و ئەندام پەرلەمانەكان بێت، 
سەرەتا لینكەكە لە كۆشكی شاسوار عەبدولواحیدەوە دێت و دەینێرن بۆ فارووق غەفوور بەرپرسی ئۆفیسی نەوەی نوێ. دوای فارووق غەفوور، بۆ شنە یاسین بەرپرسی پێوەندی و سۆشیال میدیاكان، لەوێشەوە بۆ بەرپرسی زۆنەكان و دواتر بۆ ئەندامانی خۆبەخش و پۆستكردنیان، لە 15 ئەكاونتەكان و وەرگرتنی 15 هەزارەكە سەرەتای مانگ، بەوە كارتێكی ئاسیاشی بۆ دەنێرن.



وشە - رامیار جەواد