لە ئەنجامی تاقیکردنەوە وەزارییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان، قوتابییەک بە ناوی عەلی میقداد کە نەتەوەی عەرەبە و زمانی دایکی عەرەبییە، توانی ئەنجامێکی نایاب و سەرنجڕاکێش تۆمار بکات.
لەمبارەوە، شێروان شەرەفانی بەرپرسی پێوەندییە گشتییەكانی كۆلیژەكانی ئیشق و نیلۆفەر بە "وشە"ی راگەیاند كە عەلی میقداد توانیویەتی لە بابەتی زمانی کوردی نمرەی 96 بەدەست بهێنێت، هاوکات لە زۆربەی بابەتەکانی تریشدا نمرەی 100ی وەرگرتووە و کۆنمرەی گشتییەکەی 98.8ە.
ئەم ئەنجامە دەری دەخات کە سەرکەوتن ڕێکەوت نییە، بەڵکوو بە ئیرادە، ماندووبوون و هەوڵی بەردەوام، هیچ سنوورێک ناتوانێت لە بەردەم سەرکەوتندا بوەستێت. ئەمەش بووەتە جێگەی سەرسوڕمان و دەستخۆشییەکی زۆر بۆ ئەو قوتابییە، بنەماڵەکەی و مامۆستایانی.