یەكێتیی ئەوروپا رێگری لە مەترسییەكانی فەیسبووك و ئینستاگرام دەكات

:: AM:09:04:11/07/2026 ‌
 بەرپرسی تەكنەلۆجیای یەكێتیی ئەوروپا رای گەیاند، "پاراستنی تەندروستیی جەستەیی و دەروونیی ئەوروپییەكان، دەبێت لە كارە لە پێشینەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی بێت، هۆشداریش دەداتە كۆمپانیای مێتا.

كۆمیسیۆنی ئەوروپا دوو ساڵە هەستی بەمەترسییەكی رژدی  كاریگەری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەسەر منداڵان كردووە، لەوبارەیەوە هەڵسەنگاندێكی خستەڕوو.

كۆمیسیۆنی ئەوروپا لە ئەنجامی هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەكانی لێكۆڵینەوەیەكی دوو ساڵەدا كە لە ساڵی 2024ـەوە دەستی پێ كردووە، مێتای بە پێشێلكردنی یاسای خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەكان تۆمەتبار كرد.

یەكێتیی ئەوروپا رای گەیاندووە، هۆشداریی دەداتە مێتا كە دەبێت رەچاوی تەمەن و هەست و مێشكی منداڵان بكەن، تایبەتمەندییەكانی وەك گەڕانی بێ كۆتایی، كارپێكردنی ئۆتۆماتیكیی ڤیدیۆكان، پێشنیازی كەسی و ناردنی ئاگاداركردنەوە بەپەلەكان، هانی "بەكارهێنانی ناچاری" دەدەن، بۆیە ئەمە مەترسییە لەسەر منداڵانی ئەوروپا.

یەكێتییەكە هۆشداریی دەداتە كۆمپانیای مێتا، خاوەنی تۆڕەكانی فەیسبووك و ئینستاگرام كە دەبێت گۆڕانكاریی رژد لە شێوازی دیزاینی "ئالوودەكەرانە"ـی سەكۆكانیدا بكات، بە پێچەوانەوە رووبەڕووی پێبژاردنێكی قورسی دارایی دەبێتەوە.



وشە - سۆران عەزیز