سەرۆك بارزانی: ناو و هەڵوێستەكانی لیندزی گراهام هەمیشە لە بیرەوەریی خەڵكی كوردستاندا بە بەرزی دەمێننەوە

:: PM:12:15:12/07/2026 ‌
سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی لیندزی گراهام، پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای دەگەیەنێت، ناو و هەڵوێستەكانی لیندزی گراهام، وەك پشتیوانێكی وەفاداری مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان هەمیشە لە بیرەوەریی خەڵكی كوردستاندا بە بەرزی دەمێننەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 12ـی تەمووز، سەرۆك مسعوود بارزانی بۆ كۆچی دوایی سیناتۆر لیندزی گراهام، پەیامێكی هاوخەمیی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاو كردەوە.

سەرۆك دەڵێت، زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی دۆستی گەلی كورد سیناتۆر (لیندزی گراهام)ـم پێ گەیشت. ناو و هەڵوێستەكانی لیندزی گراهام وەك پشتیوانێكی وەفاداری مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان هەمیشە لە بیرەوەریی خەڵكی كوردستاندا بە بەرزی دەمێننەوە.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشیم پێشكەش بە خانەوادەی بەڕێزیان و تەواوی دۆست و ئاشنایانی دەكەم و هاوبەشی خەمیانم. ڕۆحی شاد بێت و ئارامی بۆ خانەوادە و كەسوكاری دەخوازم.


وشە - رامیار جەواد