سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی باوكی میری قەتەر شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، پرسەنامەیەك ئاراستەی میری قەتەر دەكات.
ئەمڕۆ یەكشەم 12ـی تەمووز، سەرۆك بارزانی پرسەنامەیەكی ئاراستەی میری قەتەر كرد و تێدا هاتووە، میری دەوڵەتی قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، بە دڵێكی پڕ لە خەم و پەژارەوە، هەواڵی كۆچی دوایی باوكی بەڕێزتان شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی- مان پێ گەیشت، ئەو كەسایەتییەی ژیانی خۆی بۆ خزمەتكردنی دەوڵەتی قەتەر و گەلەكەی تەرخان كردبوو.
سەرۆك دەڵێت، لەم بۆنە خەمناكەدا، سەرەخۆشی و هاوبەشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان، بنەماڵە شكۆدارەكەتان، حكوومەت و گەلی برای قەتەر دەكەین.
لە كۆتایی پەیامەكەیدا هاتووە، لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات، لە بەهەشتی بەرینیدا جێگەی بكاتەوە و سەبووری و ئارامی بە ئێوەش ببەخشێت.